Home » هەواڵ » عێراق » مەرجەكانی بەغدا بۆ ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا کرا
لۆگۆی حکومەتی هەرێم -لۆگۆی بەغدا حکومەتی

مەرجەكانی بەغدا بۆ ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا کرا

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەرجەكانی حكومەتی فیدراڵ لە بەغدا بۆ ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات، ئاماژە بە كۆبوونەوەی شاندەكەی هەرێمیش دەكات بۆ تاوتوێكردنی مەرجەكانی بەغدا.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی ڕاگەیاندووە”شاندەكەی حكومەتی هەرێم كە گەڕایەوە هەولێر، سبەینێ‌ لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك حكومەت كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی هەڵوێستی كۆتایی لەبارەی ئەو مەرجانەی بەغدا دەیانسەپێنێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”بەغدا داوای لە هەرێم كردووە هەموو نەوتەكەی ڕادەستبكات لەگەڵ 50%ی داهاتی مەرزە سنورییەكان، لەبەرانبەر ڕەوانەكردنی بڕی 600 ملیار دۆلاری مانگانە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە”.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت”هەڵوێستەكە ڕوو لەوەیە حكومەتی هەرێم ڕازیی ببێت بە ڕادەستكردنی 50%ى داهاتی مەرزە سنورییەكان، بە مەرجێك بەغدا بڕی پارەی ڕەوانەكراو بۆ 650 ملیار دینار زیادبكات و مووچەی شەهیدان و ئەنفالكاراوان و زیندانیانى سیاسی بخاتە سەر حكومەتی فیدراڵ”.

سەرچاوەكە پێیوایە “لە كۆبوونەوەی سبەینێدا، داواكارییەكی فەرمی بۆ حكومەتی فیدراڵ ڕەوانەدەكرێت بەو داواكارییانە، لەگەڵ دیاریكردنی وادەیەك بۆ سەردانی نوێی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا، لە حاڵەتی ڕازیبوونیش لەسەر ئەو داواكارییانە، ڕێكەوتنێك واژۆدەكرێت، تا لە مانگی داهاتووەوە كاریی پێبكرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.