Home » هەواڵ » جێهان » نوێترین ئاماری مردوان و توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
توشبوانی کۆرۆنا

نوێترین ئاماری مردوان و توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

به‌گوێره‌ی داتاسه‌نته‌ری جیهانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌شت ملیۆن و 254 هه‌زار و 468 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 446 هه‌زار و 135 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، هاوكات، چوار ملیۆن و 321 هه‌زار و 998 كه‌سیش په‌تاكه‌یاند په‌ڕاندوه‌.

به‌گوێره‌ی داتاسه‌نته‌ری جیهانی، زۆرترین ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا تۆماركراوه‌، تا ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتوه‌ته‌ دو ملیۆن و 208 هه‌زار و 400 كه‌س، له‌نێویاندا 119 هه‌زار و 132 مردن هه‌یه‌، هاوكات 903 هه‌زار و 41 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی لاتینیش برازیل زۆرترین زیانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ پێگه‌یشتوه‌، ته‌نها له‌ 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر له‌ 34 هه‌زار و 918  توشبوی نوێ له‌و وڵاته‌ تۆماركراون، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 928 هه‌زار و 834 كه‌س، له‌ نێویاندا 45 مردن هه‌یه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی داتاسه‌نته‌ری جیهانی كۆرۆنا، له‌ دوای ئه‌مریكا و بڕازیل، روسیا له‌ پله‌ی سێیه‌مدا دێت كه‌ ژماره‌ی توشبوانی ئه‌و وڵاته‌ تا ئێستا گه‌یشتوه‌ته‌ 545 هه‌زار و 458 توشبو، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها حه‌وت هه‌زار و 284 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

له‌ناو وڵاتانی ئاسیاش ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ هیندستان له‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار زیادیكردوه‌ و پله‌ی چواره‌میشی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی گرتوه‌، تا ئێستا 354 هه‌زار و 161 توشبوی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ تۆماركراوه‌، ژماره‌ی مردوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 11 هه‌زار و 921 كه‌س.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.