Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » نەتەوە یەکگرتوەکان: عێراق لەناو قەیرانێکی قوڵی تەندروستیدایە
جینین پلاسخارت

نەتەوە یەکگرتوەکان: عێراق لەناو قەیرانێکی قوڵی تەندروستیدایە

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبونی هاوڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان، لە ئێستادا عێراق لەناو قەیرانێکی قوڵی تەندروستیدایەو لە کاتی جێبەجێکردنی رێکارە خۆپارێزییەکان و بە هەماهەنگی حکومەت و هاوڵاتیان دەتوانرێت تەشەنەسەندنی پەتاکە خاو بکرێتەوە.

جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و  سەردانی وەزارەتی تەندروستیی کرد و لەگەڵ حسێن تەمیمی، وەزیری تەندروستی  عێراق کۆبوەوە و رایگەیاند، “ئێمە ئەمڕۆ لە ساتە وەختێکی دژواردا پەیامێکی ساکارمان هەیە بۆتان بەڵام خێرا و بە پەلەشە، پێویستە بەردەوام بین لە بەرەنگاربونەوەی تەشەنەکردنی کۆڤید-19 لە گشت ئاستەکاندا”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستخۆشی لە کارە سەختەکان و ئازایەتی و قوربانیدانی کارمەندانی بواری چاودێری تەندروستی دەکەن، ئەوانەی هەمو هەوڵەکانی خۆیان و ژیانی خۆشیان پێشکەش کردوە لە پێناو یارمەتیدان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەم پەتایە، “ئێمە ناتوانین زیادە ڕۆیی لە مەترسی دۆخەکە بکەین، بەڵام ترس و زانیاری چەواشەکاریش هەمان ڕادەی مەترسییان هەیە، بۆیە پێویستە بە ئازایی و زانیاری دروست و ئامۆژگاریی کردەیی و دیسپلینی بە کۆمەڵ بەرەنگاری ببینەوە”.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەشکردوە، سەرەرای سنورداریی ئێجگاری تواناکانی چاودێری تەندروستی لە عێراق، بەڵام عێراق توانی لە مانگە بەراییەکانی بڵاوبونەوەی پەتاکە خۆڕاگر بێت لە کاتێکدا چەندین وڵات لەسەرتاسەری جیهاندا شڵەژابون . ئێستاش لە دەرەنجامی زیادبونی پشکنینەکان و چاودێریکردن و هەروەها بەهۆی پابەندنەبون بە ڕێنماییەکانەوە، عێراق خۆی لە ناو قەیرانێکی تەندروستیدا دەبینێتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەزمونی وڵاتانی تر ئەوەی دەرخستوە کە دەکرێت کۆڤید-19  سنوردار بکرێت و هەنگاو بە هەنگاویش ئابوری دەستپێبکاتەوە، هەروەها “ئەوەشمان بینی کە لەدەستدانی گیانیی مەزن و لەدەستدانی هۆکارەکانی ژیان لەوانەیە بە هۆی گوێپێنەدان بە ڕێنماییەکان ڕو بدەن. حکومەتەکان ناتوانن لە نێوان شەو و ڕۆژێکدا موعجیزە بەدی بهێنن، بەڵام هەمومان دەتوانین بە بەیەکەوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ، بەسەر ئەو پەتایە زاڵ بین ، بەسەریشی زاڵ دەبین”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.