Home » هەواڵ » کوردستانی » هەسەد ‌و سوپای عێراق پرۆسەیەكی سەربازی هاوبەش ئەنجامدەدەن
سوپای عێراق

هەسەد ‌و سوپای عێراق پرۆسەیەكی سەربازی هاوبەش ئەنجامدەدەن

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، بەهەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و سوپای عێراق هەڵمەتێكی ئەمنییان دژ بە پاشماوەی چەكدارانی رێكخراوی داعش بەڕێوە بردووە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەمدواییەدا هێرشەكانی چەكدارانی داعش زیادیان كردووە، كە ئەمە مەترسییەكی راستەقینەی لەسەر سەلامەتی خەڵك و ئاسایش و سەقامگیریان دروست كردووە.

لەبەشێكی بەیاننامەكەی هەسەدا هاتووە، لەدوای پرۆسەی گەڕان‌و كۆكردنەوەی زنایاریی‌و بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و سوپای عێراق، “هێزەكانمان هەڵمەتی ڕاوەدوونان و دۆزینەوەی شانە نووستوەكانی داعشیان لە ناوچە دەشتەكییەكانی رۆژهەڵات و ڕووباری خابوور و سنوورەكانی عێراق ئەنجامدا.

بەیاننامەكەی هەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە هەڵمەتەكە ئامانج لێی تاقمی چەكدارانی داعش و پەناگەكانیانە، كە بوونەتە سەرچاوە دڵەڕاوكێی خەڵك و كاریشیان لەسەر تێكدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە كردووە .

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەڵەتی بەرپەرچدانەوەی تیرۆر بەشێوەیەكی باش بەڕێوە دەچێت و تائێستا ئەنجامی باشی بەدەستهێناون، تا بەدیهێنانی هەموو ئەو مەبەستەی لەپێناویدا دەستی پێكردووە بەردەوام دەبێت .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.