Home » هەواڵ » عێراق » پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆخانەنیشانی نوێ خەرجدەکرێت
موچە

پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆخانەنیشانی نوێ خەرجدەکرێت

حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، مانگی داهاتوو یارمەتیەکی بە پەلە و پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ ئەو کەسانە خەرجدەکرێت کە لەمساڵدا خانەنشین کراون.
هیوای کورد_ بەغدا: لەبە یاننامەیەکدا حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشەدا کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی گشتی و سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی کێشەی تەواوکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی کە بە گوێرەی هەمواری کۆتایی یاسای خانەنشینی ڕەوانەی خانەنشینی کراون.
حەسەن کەعبی داوایکرد پێویستە چارەسەرێکی بە پەلە بدۆزرێتەوە بۆ کێشەی توێژی خانەنشینان و دەبێت دابینکردنی موچەی ئەو توێژە کاری لەپێشینەیان بێت و نابێت بە هیچ بیانوویەک موچەکەیان دوابخرێت، چونکە بە درێژایی تەمەنی خۆیان خزمەتی وڵاتەکەیان کردووە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی دەستەی خانەنشینی گشتی عێراق بەڵێنیدا پاداشتی کۆتایی خانەنشینی ئەو کەسانە خەرجبکرێت کە ئەمساڵ ڕەوانەی خانەنشینی کراون، هەروەها بڕیاردرا دەستەکە شێوازێکی بەپەلە بدۆزرێتەوە بۆ پێدانی یارمەتییەکی بە پەلە بە خانەنشینانی نوێ، تا ئەو کاتەی هەمواری یاساکە تەواو دەبێت و مامەڵەکانیان تەواو دەکرێت، هەروەها بڕیاردرا بە تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و ناحییەکان بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.