Home » هەواڵ » کوردستانی » پارێزگاری سلێمانی ڕێكارەكانی نوێی خۆپارێزی ئاشكرادەكات
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر

پارێزگاری سلێمانی ڕێكارەكانی نوێی خۆپارێزی ئاشكرادەكات

دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ پێدانی دەسەڵاتەكان بە پارێزگاكان بۆ ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان، پارێزگاری سلێمانی ڕێكارەكانی نوێی خۆپارێزی ئاشكرادەكات.

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی لە كۆبووونەوەدان و بڕیارە پاش كەمێكی دیكە پارێزگاری سلێمانی لەسەر هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ و كارئاسانی كردن بۆ هاووڵاتییان ڕێكارە نوێیەكانی خۆپارێزی بڵاوبكاتەوە.

لای خۆشیەوە، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێ‌ ئێوارەوە لە كاتژمێر 6 قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت و بازاڕ و دوكان و شوێنەكان بەپێ ڕێكاری خۆپارێزی نوێ‌ دەكرێنەوە.

بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی 6 ڕۆژ نیگەرانی زۆری كاسبكاران و دوكاندارەكانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەو هۆیەوە لە دەربەندیخان و ڕانیە و چەمچەماڵ و سلێمانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.