Home » هەواڵ » جێهان » ژاو لییان: بڕیارەکەی ئەمریکا لە بەرژوەندی واشنتندا نیە
ژاو لییان

ژاو لییان: بڕیارەکەی ئەمریکا لە بەرژوەندی واشنتندا نیە

حکومەتی پەکین نیگەرانی و توەڕەی خۆی لە پشتگوێخستنی لەلایەن واشنتنەوە بۆ کۆبونەوەکانی لوتکەی G7 دەردەبڕیت و دەڵێت” لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نیە”.

بێبەشکردنی چین لە بانگێشتنامەکانی ئەمریکا بۆ  لوتکەی G7 لە بەرژوەندی واشنتندا نیە

ئەمرۆ سێشەممە ژاو لییان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەرەی چین لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا وتی” بێبەشکردنی چین لە بانگێشتنامەکانی ئەمریکا بۆ  لوتکەی G7 لە بەرژوەندی واشنتندا نیە”.

وتیشی” بە ئامانج گرتنی چین و دەرخستنەوەی پەکین لە ناوەندە گرنگەکاندا دەبێتە هۆی دۆڕاندنی متمانە بۆ ئەمریکا”.

سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی رایگەیاندوە، بڕیارە ترەمپ ژمارەیەک وڵاتی دەرەوەی کۆمەڵەی G7 بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکە بانگهێشت بکات، بەوپێیەی تەوەری کۆبونەوەکان بۆ تاوتوێی داهاتو و چارەنوسی چین دەبێت.

گروپی وڵاتانی G8 لەساڵی 1997 دامەزراوە، گروپێکە بۆ چارەسەری هاوبەش لە کێشە سیاسییەکانی جیهان و ململانێ نێودەوڵەتیەکان.

دوای ‌هەڵپەساردنی روسیا لە کۆمەڵەکە لە ساڵی 2014 دا، کە پێکهاتبو لە وڵاتانی روسیا، کەنەدا، ئەمەریکا، بریتانیا، فرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەڵمانیا، کۆمەڵەکە ناونرا کۆمەڵەی G7.

ترەمپ بۆ کۆبونەوەی لوەتکەی ئەمساڵ کە بڕیارە لە واشتن بەڕێوە بچێت هەر یەکە لە ولاتانی کۆریا باشور، یوسترالیا بانگێشت کردوە کە لە دەرەوەی کۆمەڵەکەدا، هاوکات جگە لە بانگهێشتکردنی روسیا کە پێشتر لە کۆمەڵە کرابوە دەرەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.