Home » هەواڵ » کوردستانی » ڤیدیۆ؛ خەڵكی گوندێكی قامیشلۆ رێگری لە كاروانێكی سەربازیی ئەمریكی دەكەن
كاروانێكی سەربازیی ئەمریكی

ڤیدیۆ؛ خەڵكی گوندێكی قامیشلۆ رێگری لە كاروانێكی سەربازیی ئەمریكی دەكەن

دانیشتوانی گوندێك لە قامیشلۆ-ی روژئاڤای كوردستان، رێگری لە كاروانێكی ئەمریكی دەكەن و ئاڵای وڵاتەكە دەسوتێنن.

گرتەی ڤیدیۆیی رێگریكردنەكە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا دەردەكەوێت خەڵكی گوندی فارسۆك لە قامیشلۆ رێگری لە كاروانێكی سەربازیی ئەمریكا دەكەن كە پێكهاتوە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازی.

دانیشتوانی گوندەكە رێگەنادەن كاراونە سەربازییەكە تێپەڕبێت و سەرەنجام ناچاریدەكەن بگەڕێتەوە.

چەند سەرچاوەیەكیش لەو ناوچەیە ئاماژەی بەوەكردوە، سەربازەكانی ئەو كاروانەی ئەمریكا بۆمبی دەنگییان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، بەوهۆیەوە پێكدادان رویداوە و بەشێك لەو خەڵكە هەستاون بە سوتاندنی ئاڵای ئەمریكا.

ژمارەیەك لە دانیشتوانی گوندی فارسۆك لەوبارەیەوە رایانگەیاندوە، بەهۆی رێگرییەكەیانەوە كاروانە سەربازییەكە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.