لە یەکەم یاری گەڕانەوەی لالیگادا و لە دێربی ئەندەلووسدا، یانەی سێڤییا لە یانەی ریال بێتیسی بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای سانچێز پیزخوان بەڕێوەچوو، تێیدا سێڤییا یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 56دا لوکاس ئۆکامپۆس بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ سێڤییا تۆمارکرد، لە خولەکی 62شدا فێرناندۆ ریگس گۆڵی دووەم و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ سێڤییا تۆمارکرد.
بەم بردنەوەیە سێڤییا پێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی لالیگا قایمترکرد و 50 خاڵی هەیە، ریال بێتیسیش بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی 12یە و 33 خاڵی هەیە.