Home » هەواڵ » کوردستانی » 33 توشبوی نوێی ‏COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانکران
ڤایرۆسی کۆرۆنا

33 توشبوی نوێی ‏COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانکران

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، 33 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، 33 توشبوی ڤایرۆسی کۆvۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، کە 12 پیاو و 15 ئافرەت و شەش منداڵن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، توشبوەکان ھەمویان بەرکەوتوی توشبوێکی پێشون لە بەشداربونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتوی ناو شاری دهۆكن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.