Home » هەواڵ » عێراق » ئۆپزسیۆنی تورکیا داوای دەستنیشانکردنی وەزیرێکی تورکمانی لە کازمی کردووە
مستەفا کازمی

ئۆپزسیۆنی تورکیا داوای دەستنیشانکردنی وەزیرێکی تورکمانی لە کازمی کردووە

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا نامەیەکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە و تێیدا، داوای دەستنیشانکردنی وەزیرێکی تورکمانی لە کابینەکەیدا کردووە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، کەمال کڵیچدار ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) نامەیەکی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و تێیدا هاتووە، “ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی عێراق دەکەین و پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەشتان دەکەین.”

هەر لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە، “بە دەستنیشانکردنی وەزیرێک لە نەتەوەی تورکمان، ئێمە دڵنیادەبینەوە لە رۆڵپێدانیان لە دروستکردنی داهاتووی عێراقدا.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “دڵنیاین لەژێر حکومی تۆدا، بە یەکسانیی ماف و رۆڵەکان بۆ گەلانی وڵاتەکەت دابیندەکەیت.”

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، مستەفا کازمی بڕیاریدا بە دانانی وەزیرێک لە نەتەوەی تورکمان لە کابینەکەیدا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.