Home » هەواڵ » جێهان » ئیسڕائیل؛ داوای دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ دەکرێت
نەتانیاهۆ

ئیسڕائیل؛ داوای دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ دەکرێت

هەزاران هاوڵاتی ئیسڕائیلی رژانە سەر شەقامەکان ، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر ئەو رێکارانەی کە حکومەتی وڵاتەکە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتویەتیەبەر، داوای دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی الشرق الاوسط، هەزاران هاوڵاتی ئیسڕائیل رژاونەتە سەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی بێکاری، گەندەڵی و ئەو رێکارانەی کە حکومەتی وڵاتەکەیان لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتویەتیەبەر.

لەلایەکی دیکەوە میکی رۆزنفێڵد، وتەبێژی پۆلیسی ئیسڕائیل لە لێدوامێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران ناچاربون گازی فرمێسکڕێژ بەکاربهێنن، هەر بەو هۆیەشەوە 12 کەسیان دەستگیرکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی ئیسرائیل رێگە بە خۆپیشاندان دەەدات، بەڵام رێگە بە گێرەشێوێنی و شکاندنی یاسای وڵات نادات”.

لەم چەند هەفتەیەی کۆتایدا چەندین خۆپیشاندان لە دژی گەندەڵی حکومەت لە ئیسڕائیل بەڕێوەچوە، بەڵام ئەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی لە رۆژانی پێشو جیاکردوەوە ئەوەیە، زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتە بەشداریان تیاداکردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.