Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەست پێدەكات
ھەولێر

ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەست پێدەكات

ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.

كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەست پێدەكات و جیاواز لە ساڵانی رابردوو قوتابیان بە گرتنەبەری رێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەچنە ھۆڵەكانی تاقیكردنەوە.

كۆی گشتی ئەو قوتابیانەی ئەمساڵ بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەكەن 144 ھەزار و 142 قوتابییە 51 ھەزار و 453 لە ھەولێر و 40 ھەزار و 405 لە سلێمانی و 42 ھەزار و 965 لە دھۆك و دوو ھەزار و 366 قوتابی لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە.

بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر راگەیاند: “قوتابیانی پۆلی 12 بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان لە سنووری ھەولێر بەسەر 111 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەشکراون”.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، داواشی لە قوتابیان و مامۆستایانی چاودێر کرد پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشدا: “بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئەمساڵ ژمارەی قوتابیان لە ھۆڵەكانی تاقیكردنەوە كەمكراوەتەوە و ژمارەی ھۆڵەكان زیاد كراوە، بۆ ئەوەی نێوان قوتابیان زۆربێت و كەمترین بەریەك كەوتن لەنێوان قوتابیان رووبدات”.

بەشدار عەبدولخالق، راشیگەیاند: “وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تایبەتی ھەیە بۆ ئەو قوتابیانەی ئەگەر نیشانەی كۆرۆنایان لێدەركەوێت، دەتوانێت لە خولی دووەم بەشداری تاقیكردنەوەكان بێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.