Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات
مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت سەردانی سلێمانی بكات.

بە پێی زانیارییەكان ئامانجی سەرەكی سەردانەكە، دانانی بەردی بناغەی جێبەجێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەترییە لە سلێمانی.

دوێنێش گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەستپێدەكات، لە قۆناغی یەكەمیشدا شەقامەكە 22 كیلۆمەترە و لە پردی تاسڵوجەوە دەستپێدەكات و لەگوندی دەمركان كۆتایی دێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.