Home » هەواڵ » کوردستانی » به‌ستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌برێته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
ده‌روازه‌ سنورییه‌كان

به‌ستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌برێته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق

عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق پێشنیازی به‌ستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم به‌ به‌غداوه‌ ده‌باته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.

عومه‌ر وائیلی، پێشنیازێكی ده‌سته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌رزكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ تیایدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كرێت به‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی به‌ ده‌روازه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌.

هاوكات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 11 ده‌روازه‌ی سنورییه‌، به‌ڵام ته‌نیا 6 ده‌روازه‌یان به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ناسێندراون، پێنج ده‌روازه‌یان نافه‌رمین.

وتیشی، پلانی جددیی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم به‌حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ ببه‌سترێته‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.