Home » هەواڵ » کوردستانی » بەرگری شارستانی هەولێر لەسەر بەرزبونەوەی پلەی گەرما هۆشداری دەدات
پلەی گەرما

بەرگری شارستانی هەولێر لەسەر بەرزبونەوەی پلەی گەرما هۆشداری دەدات

بەرگری شارستانی هەولێر لەسەر بەرزبونەوەی پلەی گەرما هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لەسەر بەرزبونەوەی پلەی گەرما هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و رایدەگەیەنێت، تا دەکرێت لە کاتژمێر 11 ی بەیانی تا دوای کاتژمێر 5 ی ئێوارە لەمالەکانتان بمێننەوە ئەگەر زەرور نەبو مەیەنە دەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند،”لەسەرەتای هەفتەی داهاتو پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە بەپێی پێشبینی دەزگای گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، بۆیە دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکرێت بۆ ئەوەی هەمو لایەک سەلامەت و تەندروست باش بن”

سەبارەت بە رێنماییەكان دەڵێت،”تا دەکرێت لە کاتژمێر 11 ی بەیانی تا دوای کاتژمێر 5 ی ئێوارە لەمالەکانتان بمێننەوە ئەگەر زەرور نەبو مەیەنە دەرەوە. ئاو و شلەمەنیەکان زۆر بخۆنەوە، چونکە مرۆڤ بەهۆی ئارەقکردن شلەی لەشی لەدەستدەدات. کەسانی بەتەمەن و منداڵان لەکاتە گەرمەکان نابێت بێنە دەرەوە بۆ ئەوەی تەندروستییان تێکنەچێت.”

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەوانەی لەدەرەوە و بەر تیشکی خۆر کاردەکەن هەوڵبدەن کڵاوێک یان هەر شتێک بێت لەسەر سەریان دابنێن با ڕاستەوخۆ تیشکی خۆر بەریان نەکەوێت. زۆر گرنگە لەکاتی نیوەڕۆ ئۆتۆمبێل لێ نەخوڕیت.”

لە رێنماییەكانی دیكەدا بەرگری شارستانی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەكات پاڵەپەستۆ نەخەنە سەر ئامێرە کارەباییەکان و ئاگاداری شۆرتی کارەبا بن. هەروەها هیچ کەلوپەلێک لەناو ئۆتۆمۆبێل جێنەهێڵن وەك (بۆن، معەتەر، پاتری مۆبایل، پاوەربانک، دەبەی ئاو، چەرخ). پێویستیشە لە ڕۆژێکدا دوجار خیان بە ئاوی فێنک بشۆن ئەگەر دەرفەت هەبو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.