Home » هەواڵ » کوردستانی » تەندروستی هەرێم دواین ئاماری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان

تەندروستی هەرێم دواین ئاماری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی هەرێم دواین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، لە دوێنێوە 368 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 78 کەسیش چاکبونەتەوە، 11 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 192 كه‌ره‌نتین كراون، له‌ئێستاشدا هه‌زار و 24 هاوڵاتی له‌ 16 شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتینه‌كان ماون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا سێ هه‌زار و 48 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ هه‌زار و 117 پشكنینیان له‌ هه‌ولێر، 491 له‌ سلێمانی، 165 له‌ گه‌رمیان، هه‌زار و 215 پشكنین له‌دهۆك، 60 پشكنینیشیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه‌ 368 توشبوی نوێ تۆماركراون كه‌ 230 له‌ هه‌ولێر و 50 توشبویان له‌ سلێمانی، هه‌روه‌ها 23 له‌ گه‌رمیان، 17 پشكنین له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، 48 توشبوشیان له‌ دهۆك ده‌ستنیشانكراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا 78 توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌ كه‌ 53 كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، شه‌ش له‌ گه‌رمیان، پێنج كه‌سیان له‌ دهۆك و 14 كه‌سیشیان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ بون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ پێنج له‌ هه‌ولێر و چوار له‌ سلێمانی، دو كه‌سیشیان له‌ گه‌رمیان بون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ 13 هه‌زار و 614 توشبو، له‌نێویاندا 528 مردن هه‌یه‌، هه‌شت هه‌زار و و 974 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.