Home » هەواڵ » عێراق » حکومەتی عێراق: بەوردی چاودێری مەلەفی دەروازە سنورییەکان دەکەین
مستەفا کازمی

حکومەتی عێراق: بەوردی چاودێری مەلەفی دەروازە سنورییەکان دەکەین

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەت بەوردی چاودێری مەلەفی دەروازە سنورییەکان دەکات و دەسەڵاتی تەواوەتی خۆشی لەو ناوچانە دەسەپێنێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی شەفەق نیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەت بەوردی چاودێری مەلەفی دەروازە سنورییەکان دەکات و دەسەڵاتی تەواوەتی خۆشی لەو ناوچانە دەسەپێنێت.

ئاشکراشیکرد، لەماوەی دو هەفتەی رابردودا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەوبارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کردوە و پێیڕاگەیاندون کە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی تەواوەتی خۆی بەسەر دەروازە سنورییەکاندا دەسەپێنێت.

وتیشی، بەشێک لەدەروازە سنورییەکان لەلایەن مافیا و گەندەڵەکانەوە دەستیبەسەردا گیراوە، بەجۆرێک داهاتی بەشێکی زۆر لەکەلوپەلە هاوردەکراوەکان دەچێتە گیرفانی گەندەڵکارانەوە.

لای خۆشییەوە، سەرچاوەیەک لەحکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی گێڕانەوەی دەسەڵاتی حکومەت بۆ دەروازە سنورییەکان، فڕۆکەخانەکان و بەندەرەکان ئەو بابەتەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێکردوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەچوارچێوەی یاسا و دەستوردا، حکومەتی هەرێم ئامادەیە لەو روەوە هەماهەنگی بکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.