Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
توشبوان بەڤایرۆسی کۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

بەپێی ئامارەی جیهانییەکان، تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهاندا 11 ملیۆن و 956 هەزار و 64 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 546 هەزار و 742 کەس گیانیانلەدەستداوە و شەش ملیۆن و 902 هەزار و 542 کەس پەتتاکەیان پەڕاندوە.

زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە سەرئاستی جیهان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تۆمارکراوە، بەجۆرێک تا ئێستا لەو وڵاتەدا سێ ملیۆن و 97 هەزار و 84 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 133 هەزار و 84 کەس گیانیانلەدەستداوە.

لەدوای ئەمریکا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە بڕازیل لە ئاستێکی مەترسیدار لە هەڵکشاندایە، تەنها لە 24 کاتژمێری رابردودا 48 هەزار و 584 کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بون، بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە بەرزبوەتەوە بۆ ملیۆنێک و 674 هەزار و 655 کەس.

لەناو وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا ئیسپانیا زۆرترین زیانی بەهۆی کۆرۆناوە لێکەوتوە و لەپاش ئەویش بریتانیا دێت، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ئیسپانیا گەیشتوەتە 299 هەزار و 210 کەی، هاوکات لە بریتانیا 286 هەزار و 349 توشبوی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی زۆرترین ژمارەی توشبون لە شانشینی عەرەبی سعودیە تۆمارکراوە، کە ژمارەیان تا ئێستا گەیشتوەتە 217 هەزار و 108 کەس، لەبەرامبەردا زۆرترین مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە عێراق تۆمارکراوە، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا 64 هەزار و 701 کەس لە عێراق توشی ڤایرۆسەکە بون، لەو ژمارەیەش دو هەزار و 685 کەس گیانیانلەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.