Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
کۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردودا بەرەو زیادبون چوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 14 ملیۆن و 646 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 14 ملیۆن و 646 هەزار و 707 کەس، لەو ژمارەیەش هەشت ملیۆن و 737 هەزار و 835 توشبو چاکبونەتەوە و 608 هەزار و 978 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  سێ ملیۆن و 898 هەزار و 550 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش  ملیۆنێک و 802 هەزار و 338 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 143 هەزار و 289 کەس بەرزبوەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 307 هەزار و 335 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 273 هەزار و 788 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.