Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
ڤایرۆسی کۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی رۆژانەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا بەردەوامە لە بەرزبونەوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر 15 ملیۆن و 379 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتوەتە 15 ملیۆن و 379 هەزار و 943 کەس، لەو ژمارەیەش 9 ملیۆن و 354 هەزار و 882 توشبو چاکبونەتەوە و 630 هەزار و 313 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 4 ملیۆن و 100 هەزار و 875 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 146 هەزار و 183 کەس گیانیانلەدەستداوە و ملیۆنێک و 942 هەزار و 637 کەسیش چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 314 هەزار و 631 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تورکیا بە تۆمارکردنی 281 هەزار و 413 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.