Home » هەواڵ » عێراق » رۆژی 31ی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە
جەژنی قوربان

رۆژی 31ی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە

لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە رایگه‌یاند مانگی نوێ کە مانگی زیلحەجەیە نه‌بینراوه‌ بۆیە سبەینێ سێشەممە تەواوکەری مانگی زیلقەعدە دەبێت، بەوەش رۆژی 31ی مانگ، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

 لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە ئه‌مڕۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی رایگه‌یاند: مانگی زیلحەجەیە نه‌بینراوه‌ بۆیە سبەینێ سێشەممە تەواوکەری مانگی زیلقەعدە دەبێت و رۆژی 31-7-2020 یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

وڵاتانی جیهان و هەرێمی کوردستانیش، بۆ جەژنی قوربان پابەندن بە بڕیاری لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە سعودیە، بڕیاریشه‌ سبەی سێشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژن دەدات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.