Home » هەواڵ » جێهان » رێکخراوی تاڵیبان سێ رۆژ ئاگربەستی ڕایگەیاند
چەکدارانی تاڵیبان

رێکخراوی تاڵیبان سێ رۆژ ئاگربەستی ڕایگەیاند

رێکخراوی تاڵیبان سێ رۆژ ئاگربەستی بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە راگەیاند، ئەوەش دوەم دەستپێشخەری ئەو رێکخراوەیە لەماوەی دو مانگی رابردودا.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، رێکخراوی تاڵیبان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، لەماوەی سێ رۆژی جەژنی قورباندا ئاگربەست لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان رادەگەیەنن و حکومەتی ئەو وڵاتەش دەزگا ئەمنییەکانی خۆی راسپاردوە پابەندبن بەو ئاگربەستەوە.

راگەیاندنی ئاگربەست دوای لێدوانێکی ئەشرەف خانی سەرۆکی ئەفغانستان هات کە رایگەیاند، کۆبونەوەکانی ئاشتی لەگەڵ رێکخراوی تاڵیبان لەماوەی هەفتەیەکدا دەستپێدەکەنەوە.

لەوبارەیەوە وتەبێژی رێکخراوی تاڵیبان رایگەیاند، ” هەمو موجاهیدین (چەکدارانی تاڵیبان) راسپێردراون بە راگرتنی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی دوژمنان لەماوەی سێ رۆژی جەژنی قورباندا.”

وتەبێژی رێکخراوی تاڵیبان راشیگەیاند، لەو ماوەیەدا هەر هێرشێک لەلایەن دوژمانەوە بەتوندی وەڵامدەدرێتەوە.

دوێنێ دوشەممە نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەفغانستان رایگەیاند، لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیکەی سێ هەزار و 500 هاوڵاتی ئەفغانی بەهۆی ململانێ و توندوتیژییەکانەوە کوژراون کە رێکخراوی تاڵیبان بەرپرسە لە لەسەدا 43-ی حاڵەتەکانی کوشتن لەو ماوەیەدا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.