Home » هەواڵ » کوردستانی » سبه‌ى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌ستپێده‌كات
ژمارەیەك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

سبه‌ى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌ستپێده‌كات

بڕیاره‌ سبه‌ى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ده‌ستپێبكات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ “بڕیاره‌ سبه‌ى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق له‌ ناوچه‌ى شێخ باوه‌ى سه‌ربه‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ده‌ستپێبكات، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ئێستادا هێزى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشى گه‌رمیان له‌ ناوچه‌كه‌ خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپه‌ڕی ‌ئێمه كەوتووە، “له‌ ئێستادا هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت لیواى پێنجى شاره‌زوور، ئاسایشى گه‌رمیان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌، هێزێكى زۆرى فیرقه‌ى ئاڵتوونى له‌ سوپاى عێراق هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ جه‌له‌ولا جێگر كراون”.

ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌نجامبدرێت، پاش ئه‌و گفتووگۆ به‌رده‌وامه‌ دێت كه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق ئه‌نجامدرا به‌ مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى داعش و گروپه‌ تيرۆریستییه‌كان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.