Home » هەواڵ » کوردستانی » سۆران عومەر دەستبەرداری كاری پەڕلەمانتاری دەبێت
سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان

سۆران عومەر دەستبەرداری كاری پەڕلەمانتاری دەبێت

 سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دەستبەرداری كاری پەڕلەمانتاری دەبێت و دەستلەكار دەكێشێتەوە.

سۆران عومه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایده‌كات كه‌ واز له‌ كارى په‌رله‌مانتارى ده‌هێنێت، ده‌شڵێت: وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هەنگاوە تاكلایەنەكان لە پەڕلەمان و بەها دانەنان بۆ كاری پەڕلەمانتاری سۆران عومەر بڕیاری داوە دەستبەرداری كاری پەڕلەمانتاری ببێت و دەستلەكار بكێشێتەوە.

ئاشكراشی كرد، كە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سۆران عومەر بە فەرمی بۆ میدیاكان و ڕای گشتی بڕیارەكەی ڕادەگەیەنێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بەهۆی لێدوانێكی پێشوویەوە لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سكاڵای لەدادگای هەولێر لەسەر تۆماركرا و ڕۆژی 7 ئایاری، بە دەنگی 57 پەرلەمانتاری پارتی و كەمە نەتەوایەتییەكان پارێزبەندی لێ وەرگیرایەوە، بەڵام لە ڕۆژی 15ی حوزەیران ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەو پەڕلەمانتارە دەركرد.

دواتر وەزیری داد بڕیاریدا بڕیارەكەی سەرۆكی پەڕلەمان لە وەقائیعی كوردستان بڵاونەكاتەوە و لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگەشدا، دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سۆران عومەر دەركرد.

پێشتر سۆران عومەر ڕایگەیاندبوو، “بڕیاری دەستگیركردنی من تەنیا شانۆییەكی سیاسییە، كە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دروستكراوە، لەبەر ئەوە ئامادەنیم بچمە بەردەم دادگا”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.