Home » هەواڵ » کوردستانی » سەركردەیەكی كۆمەڵ: دەبێ بەردەوام دژی سیاسەتی خۆسەپاندنی ئەمریكاو هاوشێوەكانی بین
دارا محەمەد، سەركردەیەكی كۆمەڵ

سەركردەیەكی كۆمەڵ: دەبێ بەردەوام دژی سیاسەتی خۆسەپاندنی ئەمریكاو هاوشێوەكانی بین

سەركردەیەكی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە ساڵیادی دەستگیركردنی لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دەڵێت، دەبێ بەردەوام دژی سیاسەتی خۆسەپاندنی ئەمریكاو هاوشێوەكانی بین.

دارا محەمەد وەزیری پێشووی ژینگە لەسەر پشکی کۆمەڵی ئیسلامی باس لە ڕووداوی دەستگیركردنی خۆی و عەلی باپیر ئەمیر و شاندێكی حزبەكەی دەكات كە ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕێگەی دوكان لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دەستگیركران و نووسیوێتی:

لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە ۱٠ تەموزی ساڵی ۲٠٠۳ لە پلانێكی داڕێژراوی (كوردی_ ئەمریكی) بە فێڵ و خیانەت هێزەكانی ئەمریكا بۆسەیەكیان بۆ داناین، لە گەڵ مامۆستا علی باپیر و كۆمەڵێك برای دڵسۆز دەسگیریان كردین، وە دوای چەندین مانگ مانەوە لە زیندان ئازادكراین، لە یادی ئەو تاوانەی بەرامبەرمان كرا دەمەوێ بڵێم

١- مێژوی ئەمریكا پڕیەتی لە خۆین ڕێژی وستەم، ئەو وڵاتە لە سەر لاشەی هیندیە سوورەكان دروست بو كە هاووڵاتی ڕەسەنی ئەو وڵاتە بوون تا ئیستاش لە پێناو بەرژەوەندی خۆی گەلانی دنیا دەكاتە سووتەمەنی.

٢- دەسەڵاتی كوردی كە زۆر شانازی بەهاتنی ئەمریكاوە ئەكرد وە ئێمەشی بە دیاری پێشكەش كرد، دواتر نەوتی كوردستانیشیان پێبەخشی، بەڵام ئەمریكا لە كاتی ڕیفراندۆما پاداشتی دانەوە.

٣- هەرچی مێژوو هەیە بیخوێنەوە هێندەی ئەوە كە خۆت تیا بژی كاریگەر نیە، من لە زیندان زۆر باشتر بە دڕندەیی ئەمریكییەكان ئاشنا بووم

٤_ من وەك خۆم، ئیسلامیش وەك ئایین، كوردیش وەك نەتەوە، كۆمەڵیش وەك ڕەوتێكی كوردی ئیسلامی، هەموومان ئەو ڕاستیە ئەزانین كە دەبێ بەردەوام دژی سیاسەتی خۆسەپاندنی ئەمریكاو هاوشێوەكانی بین وە دژایەتی ئەو ستەمكارییە ئەركی هەموو چەوساوەكان بووە بە درێژایی مێژوو

٥_سوپاس بۆ خوای گەورە پاشان سوپاس و پێزانین بۆ ئەوانەی پشگیریان كردین وە ئەوانەی لە زیندان هەواڵیان پرسیوین یان خەمبار بوون بە زیندانی ئیمە، خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.