Home » هەواڵ » کوردستانی » عومەر سەید عەلی: پارتی و یەكێتی دەتوانن مووچە و بژێوی خەڵك دابین بكەن
عومەر سەید عەلی

عومەر سەید عەلی: پارتی و یەكێتی دەتوانن مووچە و بژێوی خەڵك دابین بكەن

ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت كە حزبەكەی بەرپرس نییە لەو دۆخەی لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە و ئەگەر پارتی و یەكێتیش بە ڕێكوپێكی داهاتی ناوخۆ كۆبكەنەوە، ئەوا دەتوانن مووچە بدەن و بژێوی خەڵكیش مسۆگەر بكەن.

میدیای گۆڕان ناوەڕۆكی قسەكانی عومەر سەید عەلی ڕێكخەری حزبەكەی بڵاوكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمدواییەی جڤاتی نیشتمانیدا پێشكەشی كرد.

عومەر سەید عەلی دەڵێت: “دروستبوونی ئەم دۆخە و بێکاری و خراپی بژێوی خەڵک خەتای بزوتنەوەی گۆڕان نەبووە، بەڵکو بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەیەک بۆ چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی و بەدامەزراوەیی و نیشتیمانیکردنی دامەزراوەکان چوەتە ئەم کابینەیەی حکومەت”.

لەبارەی سەردان و کۆبونەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵلایەنە سیاسیەکان و باشکردنی بژێوی خەڵک، عومەر سەید عەلی وتی: “ئامانجی سەرەکیمان لە سەردانکردنی لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەبوو کە چۆن بتوانین بژێوی خەڵک باش بکەین، لەو کۆبوونەوانەدا لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن هاوڕامان بوون، سوپاسیان دەکەین”.

ئەوەشی خستەڕوو كە لە كۆبوونەوەكاندا بە پارتی و یەکێتیشیان ڕاگەیاندووە كە “دەستتان بەسەر بازاڕ و خاڵەسنوریەکاندا گرتوە و داهاتی ناوخۆ بە رێک و پێکی کۆبکنەوە دەتوانن موچە بدەن و بژێوی خەڵک مسۆگەر بکەن”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.