Home » ئابوری » عیراق، مووچەی هەموو وەزارەتەكان بەر لە هاتنی جەژنی قوربان دابەش دەكرێت 
بڕیکی پارە‌

عیراق، مووچەی هەموو وەزارەتەكان بەر لە هاتنی جەژنی قوربان دابەش دەكرێت 

بانكی ناوەندی عیراق، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە (تەمموز) ڕادەگەیەنێت و تەئكید لەسەر دابەشكردنی مووچەی هەموو وەزارەتەكانیش دەكاتەوە بەر لە هاتنی جەژنی قوربان.

ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری بەرپرسێكی باڵای بانكی ناوەندی عیراقەوە بڵاویكردەوە”مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تەمموز ئامادەكراوە و هەمووی بە یەك جار بەر لە جەژنی قوربان دابەش دەكرێت”.مووچەی مانگی حوزەیرانی ڕابردووی فەرمانبەران بەهۆی كورتهێنانی دارایی كە ڕووبەڕووی بودجەی گشتی بووە بەهۆی كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، بۆ زیاتر لە دوو هەفتەدا دواكەوت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.