Home » هەواڵ » عێراق » عێراق داهات و بڕی هەناردەی نەوتی مانگی رابردوی بڵاوکردەوە
بەرمیل نەوت

عێراق داهات و بڕی هەناردەی نەوتی مانگی رابردوی بڵاوکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردودا زیاتر 84 ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوەی وڵات کرداوە، کە داهاتەکەی زیاتر لە دو ملیار و 861 ملیۆن دۆلار بوە، تێکڕای نرخەکەشی 33.864 دۆلار بوە بۆ هەر بەرمیلێک.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، قەبارەی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی رابردودا گەیشتوەتە 84 ملیۆن و 490 هەزار و 194 بەرمیل نەوت، داهاتەکەشی دو ملیار و 861 هەزار و 140 هەزار دۆلار بوە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، کۆی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق گەیشتوەتە 81 ملیۆن و حەوت هەزار و 675 بەرمیل، لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکیش سێ ملیۆن و 482 هەزار و 519 بەرمیل لەڕێگەی بەندەری جیهان رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشکردوە، تێکڕای رۆژانەی هەناردەی نەوت لە مانگی رابردودا دو ملیۆن و 816 هەزار بەرمیل بوە، لەو رێژەیەش دو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلی لەرێگەی بەندەرەکانی بەسڕەوە هەناردەکراوە، لە بەندەری جیهانیش رۆژانە 116 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، تێکڕای نرخی نەوتیش  33.864 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.