Home » هەواڵ » عێراق » كۆمپانیای ئاوامێدیكا؛ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر نرخی دەرمانی فابیڤیر بڵاوكردەوە
نرخی دەرمانی فابیڤیر

كۆمپانیای ئاوامێدیكا؛ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر نرخی دەرمانی فابیڤیر بڵاوكردەوە

كۆمپانیای ئاوامێدیكا دروستكردنی دەرمان لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، نرخی دەرمانی Fabivir فرۆشتن بە وەزارەتی تەندرووستی عیراق و هەرێمی كوردستان هەمان نرخە ، دەشڵێت،”دەرمانی Fabivir نرخی 165 دۆلارە بۆ هەرپاكەتێكی 40 دەنكە حەپی”.

كۆمپانیای ئاوامێدیكا دروستكردنی دەرمان لە هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (هیوای کورد) ی كەوتووە ڕایگەیاندووە، نرخی Fabivir بە كەمتر لە 70% ـــی نرخی ئەو گرێبەستەی كە وەزارەتی تەندرووستی عێراق كردبووی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ڕووسی خەمڵاندووە, وە نرخەكەش 165 دۆلارە بۆ هەرپاكەتێكی 40 دەنكە حەپی.

دەشڵێت،”فابیڤیر لە زۆربەی وڵاتانی ئاسیا و بەدیاری كراویش( ڕووسیا و هیندستان و یابان و ئیمارات و قەتەر و سعودیە) بەكاردێت بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنای نوێ بە پشتبەستن بە چەند لێكۆڵینەوەی كلینیكی ئەرێنی لەو وڵاتانە”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە :
كۆمپانیای ئاوا مێدیكا لەبارەی ئەو دەرمانەی بۆ چارەسەری كۆڕۆنا ئەم ڕوونكردنەوەی دا:
پێشەكی كۆمپانیای ئاوامێدیكا یەكەمین كارگەی درووستكردنی دەرمانە لە مێژووی كوردستاندا و لە ڕیزی كارگە ئەوروپییەكانیش دادەنرێت لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق, كە بە پێشكەوتووترین و سەردەمیانەترین ئامێر و ستافی پرۆفیشناڵ كاردەكەن, بەستنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای Glenmark وە پێدانی ئەو متمانە گەورەیە بە كۆمپانیای ئاوامێدیكا بۆ درووستكردنی (Favipiravir) لەناو عێراق و وڵاتانی ناوچەكەش گەواهی ئاست بەرزی و كوالیتی بەرزی ئاوامێدیكامان پێدەڵێن .
1-كۆمپانیای ئاوامێدیكا ڕەچاوی سەرجەم ڕێكارە زانستی و یاسایی یەكانی كردووە لە دروستكردن و دابەشكردنی دەرمانی Fabivir.
2-نرخی Fabivir بە كەمتر لە 70% ـــی نرخی ئەو گرێبەستەی كە وەزارەتی تەندرووستی عێراق كردبووی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ڕووسی خەمڵاندووە, وە نرخەكەش 165 دۆلارە بۆ هەرپاكەتێكی 40 دەنكە حەپی.
3-نرخی فرۆشتن بە وەزارەتی تەندرووستی عێراق و هەرێمی كوردستان هەمان نرخە.
4-فابیڤیر لە زۆربەی وڵاتانی ئاسیا و بەدیاری كراویش( ڕووسیا و هیندستان و یابان و ئیمارات و قەتەر و سعودیە) بەكاردێت بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنای نوێ بە پشتبەستن بە چەند لێكۆڵینەوەی كلینیكی ئەرێنی لەو وڵاتانە.
5-ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی پاڵپشت و هاندەری سەرەكی بوو لە دروستكردنی فابیڤیر لە ناوخۆی عێراق، هەر ئەوانیش هاریكاربوون ئامۆژگاری كاربوون لە داڕشتنی پرۆتۆكۆڵی چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنای نوێ و دانانی فابیڤیر لە چوارچێوەی پرۆتۆكۆڵەكە.
6-فاڤیپراڤیر لەناو پرۆتۆكۆڵی وەزارەتی تەندرووستی دانی پێدانراوە و لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ بەكاردێت.
ئاوامێدیكا هەروەك چۆن لەكاتە سەختەكاندا بە ئەركی خۆی زانیوە كە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندرووستی كردووە, كە هەر لە شەڕی دژ بە داعش و هەتا سەردەمی كۆرۆنا هەمیشە پاڵپشتی وەزارەتی تەندرووستی بووە و هاوكارییەكانی خۆی گەیاندووە، لە داهاتووشدا لەسەر هەمان ڕێچكە بەردەوام دەبێت و هاوبەشێكی سەرەكی پێشخستنی كەرتی تەندروستی دەبێت لە كوردستان و عێراق.
ڕاستە ئاوامێدیكا كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتە بەڵام سەروەتێكی نیشتیمانی گرنگە و لە جێگەی خۆیەتی كە هەموو تاكێكی كورد شانازی پێوە بكات كە كارگەیەكی وا پێشكەوتوو لە كوردستاندا هەیە و سەدان دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانی دامەزراندووە و پاڵپشتێكی گەورەی كەرتی تەندرووستیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.