Home » هەواڵ » کوردستانی » كەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبنەوە
گەرما

كەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبنەوە

كەشناسى هەرێم رایگەیاند، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى گەرما و پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە هەندێک ناوچە ٥٠ پلە تێدەپەڕێنێت.

بژار ئەکرەم بەڕێوەبەرى بەشى پێشبینى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بە “هیوای کورد”ى راگەیاند، لە ئەمڕۆوە، پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبنەوە و رۆژى سێشەممەش زیاتر بەرزدەبنەوە و دەگاتە بەرزترین ئاست.

وتیشى، سبەینێ، بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەگاتە ٥١ پلە و لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ٤٦ پلە و لە سلێمانى و دهۆک ٤٥ پلە دەبێت.

بەوتەى بژار ئەکرەم، لە رۆژى چوارشەممەوە، پلەکانى گەرما دەدابەزنەوە و تاوەکو رۆژى هەینى ٥ بۆ ٧ پلە دادەبەزن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.