Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » لاهور شێخ جه‌نگی، نیگەرانیەکانی لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیاوە دەربری
لاهور شێخ جه‌نگی‌

لاهور شێخ جه‌نگی، نیگەرانیەکانی لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیاوە دەربری

لاهور شێخ جه‌نگی، نیگەرانیەکانی لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیاوە دەربری

هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگەیاند، نیگەرانیەکانی لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیاوە گەیاندە کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، یه‌كێتی رێز له‌ سنوری هاوبه‌ش و بنه‌مای درواسێیه‌تی باش ده‌گرێت.

لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردەوە، “ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر پێشوازیم كرد له‌ كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌و دیداره‌دا دوا گۆڕانكاری و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌م تاوتوێكرد”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانی گه‌یاندوه‌ته‌ كونسوڵی توركیا له‌ باره‌ی ئه‌و له‌شكركێشی و په‌لاماره‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ یه‌كێكیان هێرشێكی ئاسمانی بو به‌فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر سەیرانگای كونه‌ماسی، كه‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه‌ و جێگای هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازی و مه‌یدانی سیاسی نییه‌.

لاهور شێخ جه‌نگی باسی لەوەشکرد، له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ كونسوڵی توركیا باسی له‌وه‌كردوه‌، هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا هه‌رێمێكی فیدڕاڵییه‌ و ده‌بێت ئه‌و پێگه‌ ده‌ستورییه‌ بپارێزرێت، وه‌ك یه‌كێتیش رێز له‌ سنوری هاوبه‌ش و بنه‌مای درواسێیه‌تی باش ده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردولا ده‌بێت.

لاهور شێخ جه‌نگی ئاشكراشیكردوه‌، “كونسوڵی توركیا تێگه‌یشتنی بۆ نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی ده‌ربڕی و به‌ڵێنیدا له‌ڕێگای كه‌ناڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی خۆیانه‌وه‌ ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ بگه‌یه‌نن”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.