Home » هەواڵ » کوردستانی » لاهور شێخ جەنگی و كۆسرەت ڕەسول داواى چارەسەری کێشەکان دەکەن
لاهور شێخ جەنگی و كۆسرەت ڕەسول

لاهور شێخ جەنگی و كۆسرەت ڕەسول داواى چارەسەری کێشەکان دەکەن

هاوسەرۆ

بەپێی راگەیەنراوکى نوسینگەى هاوسەرۆکى یەکێتى ئەمڕۆ پێنج شەممە لاهور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت ڕەسول، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی کردوە .

لە دیدارێکدا، لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە كۆسرەت ڕەسول عەلی کرد و پێکەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لە بارەی بابەتە گرنگ و هەنووکەییەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان.

كۆسرەت ڕەسول عەلی و لاهور شێخ جەنگی، هیوایان خواست کە جەژنی قوربان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کورد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی پەیوەندنی نێوان هیزە سیاسیە کوردییەکان و پاراستنی یەکریزیی ناوماڵی کورد و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کیشە و گرفتانەی کە لە ئارادان.

ئەم دیدارە لەدواى ئەوە دێت کە هەریەکە لە کۆسرەت رەسوڵ و لاهور شێخ جەنگى ناکۆک بوون لەسەر دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان و لەو چوارچێوەیەدا کۆسرەت رەسوڵ نامەیەکى لەوبارەیەوە ئاڕاستەى سەرکردایەتى حزبەکەی کرد.

کى یەکێتى

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.