Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » مستەفا کازمی سەردانی سعودیە دەکات
مستەفا کازمی

مستەفا کازمی سەردانی سعودیە دەکات

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، مستەفا کازمی سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا، چەندین رێکەوتننامەی “گرنگ” واژۆ دەکات.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و جێگری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوریی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، عێراق و سعودیە لەسەر کردنەوەی دەروازە سنورییەکان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە رووی یەکتریدا رێککەوتوون.

مانگی ئایاری رابردوو، عەلی عەلاوی خۆی سەردانی سعودیەی کرد و پەیامێکی کازمی بە سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای ئەو وڵاتە گەیاند و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەشدا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیانەوە گفتوگۆی کرد.

لە ئێستادا عێراق، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، روبەڕوی قەیرانی دارایی بووەتەوە و بۆ ئەوەش، سەرۆک وەزیران و تیمەکەی هەوڵێکی نێودەوڵەتییان بۆ بوژانەوەی ئابوری وڵات دەستپێکردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.