Home » هەواڵ » کوردستانی » مه‌سرور بارزانی بڕیارێكی له‌باره‌ی خوێندكارانی شه‌نگال ده‌ركرد
خوێندكارانی شه‌نگال

مه‌سرور بارزانی بڕیارێكی له‌باره‌ی خوێندكارانی شه‌نگال ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، تێچوی خه‌رجی و رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان و گواستنه‌وه‌ و مانه‌وه‌ی خوێندكارانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری موسڵ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، سه‌باره‌ت به‌ خوێندكارانی قۆناغ12ی ئاماده‌یی ـ خوێندنی كوردی كه‌ له‌قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری موسڵ نیشته‌جێن و له‌ پارێزگای دهۆك تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن بڕیارێكیان ده‌ركردوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و پارێزگاری دهۆكی راسپاردوه‌، خه‌رجی رێككاره‌ ته‌ندروستیه‌كان، گواستنه‌وه‌، مانه‌وه‌ و خواردنی خوێندكاران له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.

بڕیاره‌ تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌كاری خۆپارێزی له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامده‌دات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.