Home » هەواڵ » کوردستانی » مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردووە
مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردووە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دەڵێت: بەداخەوە ئەمساڵ جەژنی قوربان، لە دۆخێكی سەختی ئابووریدا بەڕێ دەكەین.

مەسرور بارزانی دەشڵێت: ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

قسەكانی مەسرور بارزانی لەمیانی پەیامێك بووە، كە بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاویكردووەتەوەو ئەوەش دەڵێت: ئێمە هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، هەموو هەوڵێكمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانمان سنووردار بێت، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە كە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، زۆر لە توانا داراییەكانی بەردەستی حكومەتی هەرێم گەورەترە ، بەڵام سەرەڕای هەموو ئاستەنگەكانیش ، هیوادارم هاووڵاتییانی خۆشەویست، متمانەیان بە حكومەتی هەرێم هەبێت كە لە هەوڵێكی بەردەوامدایە بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەش كردووە، بەو هیوایەی لە دوای جەژن ، لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی بگەینە ڕێككەوتنێكی هاوسەنگ كە ماف و شایستە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت .

ئەوەشی وتووە: ئومێدەوارم بە پشتیوانیی هەموو لایەك، ئەم ڕۆژە سەختانەش تێپەڕێنین و هاووڵاتییانمان، جەژنەكانی داهاتوو ، لە دۆخێكی لە بارتردا بەسەر ببەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.