Home » هەواڵ » کوردستانی » مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەسعود بارزانی

مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، “داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكەم كە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەگەڵ یەكتردا دابنیشن”

لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاویكردەوە و وێنەیەكی گەیشتوەتە هیوای کوردی، مەسعود بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی لە مسوڵمانان راشیگەیاند،”لەكاتێكدا پێشوازی لەو جەژنە پیرۆزە دەكەین كە گەلەكەمان لەگەڵ تەحەددیاتی گەورەی سیاسی و ئابوری و تەندروستی ڕوبەڕوبوەتەوە. ئەو تەحەددیاتە سەرچاوەی زۆرێك لەو كێشە و گرفتانەن كە سەقامگیریی سیاسی و بار و گوزەرانی خەڵكی كوردستان دەكەنە ئامانج.”

راشیگەیاندوە،”لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و ئەو بارودۆخە سەختە ئەركی هەمو لایەكمانە كە بە ئاراستەی تەبایی و برایەتی و كاری هاوبەش و قوڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان هەنگاو بنێین. وێڕای ئەوەی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خەڵكی كوردستانم كە لە هەمو قۆناغەكان تەحەمولی سەختی و تەحەددیاتەكانیان كردوە، جەژنی پیرۆزی قوربانیش بە دەرفەت دەزانم كە داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكەم كە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەگەڵ یەكتردا دابنیشن.”

ئاماژەی بەوەشكردوە،”ئەوەیشمان هەردەم بەبیر بێت كە بەتەبایی و یەكڕیزی كێشەكان باشتر چارەسەردەبن و لەسایەی پێكەوەیی و یەكڕیزیدا دەستكەوتی گەورە بۆ گەلەكەمان هاتونەتە دی. بە دڵنیاییەوە خەڵكی كوردستانیش هەر ئەوە لە لایەنە سیاسییەكان چاوەڕێ دەكەن. بۆیە داوا دەكەم هەمو لایەنە سیاسییەكان لەئاست چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستاندا بن و لە هەمانكاتیشدا ڕەچاوی فەرهەنگی باڵا و دەوڵەمەندی كوردەواری بكەن و خۆیان لە گوتاری زبر و گرژ و ناشیاو لە بەرانبەر یەكتر بپارێزن.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.