Home » ئابوری » نرخی نەوتی خاو دابەزیو
نرخی نەوت

نرخی نەوتی خاو دابەزیو

بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا، مەترسی نەمانی خواست لەسەر وزە بە گشتی و نەوت بە تایبەتی دروستبوە، ئەمەش وایکردوە نرخەکەی رو لە دابەزین بکات.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 12 سەنت دابەزیو لەدواین مامەڵەدا بە 43.63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

بەپێی داتا جیهانییەکان، ئەمڕۆ پینجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 12 سەنت دابەزی، کە دەکاتە 0.27%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 43.63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 13 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 41.14 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.31% دابەزیوە.

شارەزایانی ئابوری هۆکاری کەمبونەوەی خواست لەسەر نەتی خاو دەگەڕێننەوە بۆ کەمبونەوەی خواست لەسەر بەنزین، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو قەیرانە ئابورییەی کە بەهۆی کۆرۆناوە روی لە جیهان کردوە بەهۆیەوە رێژەی بێکاری زیادیکردوە و زۆرینەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانیش وەستێنراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە کەمبونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بۆ کەمترین ئاست کە لە ماوەی دو ساڵی رابردودا تۆماریکردبێت، هۆکارێکی دیکەی کەمبونەوەی خواستە سەر نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا، واتا تا بەهای دۆلار کەمتربێت خواست لەسەر نەوتی خاو دادەبەزێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.