Home » هەواڵ » کوردستانی » هه‌ولێر؛ ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆ دەدرێت
دیمەنێک لە شاری هه‌ولێر

هه‌ولێر؛ ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆ دەدرێت

ئەمڕۆ شەممە 4ی ته‌مموزی 2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر كۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتوچۆ دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، چەند سیناریۆیەك ھەن، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، یەكێك لە سیناریۆكان ئەوەیە كە قەدەغەی ھاتوچۆ بە رۆژ ھەڵگیرێت و چەند كاتژمێرێكی شەوان پەیڕەو بكرێت.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، بڕیار لەوە دەدرێت، ئەو شوێنانە بە داخراوی بمێننەوە كە ھاووڵاتیان زۆر لێی كۆدەبنەوە و قەرەباڵغی دروست دەكەن، بەتایبەت بازاڕە میللیەكان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل.

یەكێكی دیكە لەو سیناریۆیانەی بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر گفتوگۆی لە بارەوە بكرێت، رێكاری نوێ بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتییان لەنێوان ھەولێر و پارێزگاكانی دیكە دادەنرێت.

ھەروەھا لیژنەكانی چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بەردەوام دەبن لە چاودێری بۆ ئەوەی ھاوڵاتی و كاسبكاران پابەندبن بە رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان.

بەھۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ھۆشداری وەزارەتی تەندروستی ھەفتەی رابردوو ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر بڕیاریدا لە 30ی حوزه‌یرانی 2020 تا  4ی ته‌مموزی 2020، ھاتوچۆ قەدەغە بكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.