Home » هەواڵ » کوردستانی » هۆشداری فراوانبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ڕۆژانی جەژنی قوربان
ته‌ندروستی سلێمانی

هۆشداری فراوانبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ڕۆژانی جەژنی قوربان

تەندروستی سلێمانی سەبارەت بە دروست بوونی قەرەباڵغی لە ڕۆژانی جەژنی قوربان هۆشداری بە هاوولاتیان دەدات و جەختیشدەكاتەوە، كە لە ئێستادا حاڵەتەكانی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە دەڕۆن.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی كەمبۆتەوە بۆ 120 حاڵەت و لەو ژمارەیەش 30 تووشبوویان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

وتیشی، “ئەگەر تەنها یەك حاڵەتیش هەبێت لە سلێمانی و هاووڵاتییانیش پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی نەبن، هەمان سیناریۆی دوای جەژنی ڕەمەزان دروست دەبێتەوە و ژمارەی تووشبووان جارێكی دیكە هەڵدەكشێت”.

جەختیشی كردەوە، هاووڵاتیان خۆپارێزی تەواو نەكەن و قەرەباڵغی لە جەژندا دروست ببێتەوە، جارێكی دیكە تووشی كارەسات دەبینەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.