Home » هەواڵ » جێهان » هۆکاری بەشێکی زۆری هەناسە تەنگی، لە منداڵاندا
درەنگ خەوتنی منداڵان

هۆکاری بەشێکی زۆری هەناسە تەنگی، لە منداڵاندا

یەکێک لەو دیاردانەی لە ماوەی کەرەنتینەدا سەریهەڵداوە، مانەوەی خەڵکیە لە کاتەکانی درەنگی شەو و درەنگ خەوتن بە تایبەتی لە منداڵاندا، توێژینەوەیەک دەریدەخات ئەو خوە لە منداڵاندا توشی نەخۆشیەکانی سی و هەناسە تەنگیان دەکات.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی جۆرناڵی زانستی یوریپیان رێسپیرەیتەری، تەنها %6.2 ی ئەو منداڵانەی بەیانیان زو لە خەو هەڵدەستن توشی هەناسە تەنگی دەبن، لە بەرامبەر %25 ی ئەو منداڵانەی شەوان درەنگ دەخەون و درەنگ لە خە و هەڵدەستن دوچاری هەناسە تەنگی(asthma-رەبۆ) دەبن.

لە توێژینەوەکەدا ئەوە رونبوەتەوە، رێژەی ئەو منداڵانەی بەهۆی درەنگ خەوتنەوە دوچاری هەناسە تەنگی دەبن، پەیوەندی بە هۆکاری بۆماوەیی، جگەرە کێشانی دایک و باوکیان، هەبونی ئاژەڵی ماڵی و  رەگەزی منداڵەکانەوە نەبوە.

توێژینەوەکە لە سەر  هەزار و 648 منداڵ لە هەرێمی بێنگالی لە هیندستان ئەنجامدراوە و دەرکەوتەوە بەشێکی زۆری هەناسە تەنگی لە منداڵاندا بەهۆی نارێکی خەوتن و لە خەو هەستانیانە، هاوکات لە پاڵ هەناسەتەنگیشدا حەسایەتی قورگیان بۆ دروست بوە.

ڕەبۆ(asthma)بریتییە لە نەخۆشییەکی ھەوداری درێژخایەنی بۆرییەکانی کۆئەندامی ھەناسە، ئاسم یان تەنگەنەفەسی بەم نیشانانەی خوارەوە ناسراوە: کۆکە، پژمە تەنگبونەوەی ھەناسە، ھەناسەتوندی، ھەست بە خنکان یان خسەخس و گوشرانی سنگ.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.