Home » ئابوری » وادەی دابەشکردنى موچەى خانەنشینان ئاشکرا کرا
بڕێکی زۆر پاره

وادەی دابەشکردنى موچەى خانەنشینان ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى هەرێم رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایى ئەم هەفتەیە موچەى خانەنشینان دابەشبکرێت.

حازم ئیسماعیل بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى هەرێم راگەیاند، لەئێستادا سەرقاڵى ئامادەکارى لیستى موچەى خانەنشینانن، ئەگەر ئامادەکاریەکان تەواوبوو ئەوا پێدەچێت لە 14 و 15ى ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنى موچەى خانەنشینى سەربازى و مەدەنى بکرێت.

بە پێى ئامارى بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی لە هەرێم 247 هەزار خانەنشینى مەدەنى و سەربازى هەن مانگانە موچەى خانەنشینى وەردەگرن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.