Home » هەواڵ » کوردستانی » وه‌زیری گواستنه‌وه: بەمزۆانە‌ فڕۆكه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی دەکرێنەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

وه‌زیری گواستنه‌وه: بەمزۆانە‌ فڕۆكه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی دەکرێنەوە

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، له‌ رۆژی ١ی ئابەوە‌ له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هه‌ولێر و سلێمانیەوە ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان، له‌ ژێر رۆشنایی بڕیاری ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقدا، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ وڵاتانی جیهان ده‌كرێته‌وه‌.

بە وتەی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لە ڕۆژی ١ی هەشتەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە چوار مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیاری راگرتنی گەشت لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە دراوە.

پێشتریش، حکومەتی هەرێم داوای لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر کردبوو، کە ئامادەکاری بکەن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان لە سەرەتای مانگی ئابدا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.