وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، بۆ یه‌كه‌مجار له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی ژماره‌ی چاكبوان له توشبوانی كۆرۆنا زیاتر بون، به‌جۆرێك 204 توشبوی نوێ ده‌ستنیشانكراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا 268 توشبوی ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 64 هاوڵاتی كه‌ره‌نتین كراون، له‌ئێستاشدا هه‌زار و 300 هاوڵاتی له 21 شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتینه‌كان ماون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌زار و 569 پشكنین ئه‌نجامدراوه، كه 305 پشكنینیان له هه‌ولێر، 546 له سلێمانی، 484 له دهۆك، 234 پشكنینیشیان له گه‌رمیان بون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه 204 توشبوی نوێ تۆماركراون كه 25 له هه‌ولێر و 108 توشبویان له سلێمانی، 68 له گه‌رمیان، سێ توشبوشیان له‌دهۆك بون، له‌به‌رامبه‌ریشدا 268 توشبوی ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه كه 32 كه‌سیان له هه‌ولێر، 183 له سلێمانی، شه‌ش له گه‌رمیان، 11 كه‌س له دهۆك، 36 كه‌سیشیان له هه‌ڵه‌بجه بون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا به‌هۆی كۆرۆناوه نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه هه‌شت كه‌سیشیان له سلێمانی و كه‌سێكیشیان له گه‌رمیان بون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته حه‌وت هه‌زار و 48 توشبو، له‌نێویاندا 240 مردن هه‌یه، دو هه‌زار و 539 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.