Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزارەتی ناوخۆ: نوێژی جەژنی قوربان و نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان ناکرێت
- لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری ھەولێر، رێوڕەسمی نوێژی جەژنی قوربان بەڕێوەچوو کە تێێدا، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتەکە، دکتۆر بەشیر حەداد دوای نوێژ، گوتاری جەژنی خوێندەوە. - پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی جەلیل خەیات دکتۆر بەشیر حەداد: "داوا لە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەردەوام بن لە گفتوگۆکانییان بۆ ئەویە کێشەکانییان چارەسەر بکەن و، چیدیکە خەڵک نەبێتە قورربانی و مووچەی نەبڕدرێت". ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - ئاژانسی ئانادۆڵو )

وەزارەتی ناوخۆ: نوێژی جەژنی قوربان و نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان ناکرێت

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، نوێژی جەژنی قوربان و نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان ناکرێت، دەشڵێت، “فەرزەکانی دیکەی نوێژکردن بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەکرێت.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “نوێژی جەژنی قوربان و نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان ئەنجام نادرێت، فەرزەکانی تری نوێژکردن بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزارەتی تەندروستیی بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت.”

لە رۆژانی رابردوودا، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵەبجە رایگەیاند، “لەبارەی کردنی نوێژی جەژنی قوربانەوە، پێش جەژن بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت.”

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “رۆژی شەممە دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێناندا دەکرێنەوە و تەنها بۆ کاتی نوێژە فەرزەکان دەبێت.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.