Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزیری تەندروستیی :تا ئێستا ھیچ پێشنیازێکمان بۆ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژن نەکردووە
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی

وەزیری تەندروستیی :تا ئێستا ھیچ پێشنیازێکمان بۆ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژن نەکردووە

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھیچ پێشنیازێکیان بۆ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی قوربان پێشنیاز نەکردووە، بەڵام لیژنەی ڕووبەڕووبونەوەی باڵای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ھەر حاڵەتێک بڕیار دەدات.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی ھەڵکشاندایە و ژمارەکان رۆژانە زیاد دەبن.

د. سامان بەرزنجى، لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆی رۆژانی جەژن وتى، پێشتر لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بریار و رێنمایی لەبارەی ڕێکارەکانی کۆرۆنا و قەدەغەی ھاتوچۆ دەرکردووە بۆ بڕیاردان لەسەر قەدەغەی ھاتوچۆ، دەسەڵات دراوەتە پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان.

وەزیرى تەندروستى ئاشکراشیکرد، “تا ئێستا ھیچ پێشنیازێکمان بۆ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆی رۆژانی جەژن نەکردووە، بەڵام بۆ ھەر حاڵەتێک لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار دەدات”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.