Home » هەواڵ » عێراق » پەرلەمانتارێك: هێزە سیاسییەكان داوا دەكەن رێگری بكرێت لە گەندەڵی دەروازە سنورییەكان
دەروازەیەکی سنوری

پەرلەمانتارێك: هێزە سیاسییەكان داوا دەكەن رێگری بكرێت لە گەندەڵی دەروازە سنورییەكان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان 10 دەروازەی سنوری لەدەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیدان، بە پێویستیشی زانیوە كازمی پەلە بكات لە كۆنتڕۆڵكردنی ئەو دەروازە سنورییانە.

هێزە سیاسییەكان دەستیانكردوە بە هەڵمەتێك بۆ ئەوەی مستەفا كازمی پەلە بكات لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی دەروازە سنورییەكانی عێراق و دورخستنەوەی گەندەڵكاران لێیان

فالح خەزعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، هێزە سیاسییەكان دەستیانكردوە بە هەڵمەتێك بۆ ئەوەی مستەفا كازمی پەلە بكات لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی دەروازە سنورییەكانی عێراق و دورخستنەوەی گەندەڵكاران لێیان.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە كە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 10 دەروازەی سنوری هەن كە دور لە دەسەڵاتی دەوڵەتن، بەهیچ شێوەیەك داهاتەكانیان ناگەڕێتەوە بۆ دارایی گشتی دەوڵەت.

بەپێویستیشی زانیوە رێگری بكرێت لە كاری قاچاخچێتی و گەندەڵی لەو دەروازە سنورییانەی وڵات، وە  پێویستە ئەو لێپرسینەوانە بەسەر هەمواندا جێبەجێ بكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.