Home » هەواڵ » عێراق » پەرلەمانتارێک: سێ کات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا پێشنیازکراوە
کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا

پەرلەمانتارێک: سێ کات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا پێشنیازکراوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا سێ کات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا پێشنیازکراوە.

وەجیە عەباس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سادیقون رایگەیاند، تاوەکو ئێستا سێ کات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا پێشنیازکراوە، دەشڵێت، “لایەنە سیاسییەکانە پێشنیازیانکردووە هەڵبژاردنەکان لە ١\٤\٢٠٢١دا بکرێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “نەتەوەیەکگرتووەکانە پێشنیازیانکردووە لە ١\٦\٢٠٢١دا هەڵبژاردنەکان بکرێت و حکومەتی عێراق پێشنیازیکردووە لە ١\١٠\٢٠٢١.”

پێشتر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، لە نزیکترین کاتدا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق رادەگەیەنن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.