Home » هاوپۆلنه‌كراو » ڕێکخراوی CPT :تورکیا ١٧٠ هاوڵاتیی مەدەنی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کردۆتە قوربانی
سوپای تورکیا

ڕێکخراوی CPT :تورکیا ١٧٠ هاوڵاتیی مەدەنی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کردۆتە قوربانی

ڕێکخراوی CPT نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا، بە داتا و زانیاری وەڵامی کۆنسۆڵی گشتی تورکیای دایەوە، کە وتبووی “لە ئۆپەراسیۆنەکانماندا، ھاوڵاتی مەدەنیمان بە ئامانج نەگرتووە”.

نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماری قوربانیانی بۆردوومانەکانی ئەم دواییە و پێنج ساڵی ڕابردووی خستەڕوو.

ئەو نوێنەرە ئاماژەى بەئەوەدا، بەگوێرەی داتاکانیان لەمانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥ تاکو ئێستا فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و تۆپخانەکانی تورکیا بوونەتەهۆی  شەهیدبوونی زیاتر لە٨٥ هاوڵاتی و برینداربوونی زیاتر لە ٩٥ هاوڵاتی لەخاکی هەرێمی کوردستان.

باسی لەئەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بوونەتە هۆی چۆڵکردنی سەدان گوند لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و بوونەتە مەترسی بۆسەر ژیان و ئاسایشی هاوڵاتییان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.