Home » ئابوری » وەزارەتی دارایی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەرکرد
لێبڕینی پارەی مووچە

وەزارەتی دارایی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەرکرد

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری، رەزامەندی دراوە بە خەرجكردنی 80٪ی پێشینەی مانگانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش. هاوكات بڕیاردراوە بە خەرجكردنی 65%ی پێشینەی مانگانە بۆ لیوای نەوت و گاز.

بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی كە ئاراستەی وەزارەتەكانی كردوە، و بە رێنمایی ژمارە 14ی ساڵی 2020ی دەركراوە، رەزامەندی دراوە بە خەرجكردنی 80٪ی پێشینەی مانگانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش.

هەر بەگوێرەی نوسراوەكە، بڕیاردراوە بە كەمكردنەوەی بودجەی بەکاربردن بۆ کەمترین ئاست و خەرجکردنی لە 50%ی پێشینەی مانگانە بۆ دامودەزگا و وەزارەتەکان، هاوكات بڕیاردراوە 75%ی پێشینەی مانگانە بۆ ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی وەك، كارەبا و پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، ڕێگاوبان، تەندروستی و شارەوانییەکان خەرجبكرێت.

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری دارایی دەسەڵاتی هەیە بە زیادكردن و دەستكاریكردنی پێشینەكان. بڕیاریشدراوە بە ڕاگرتنی بودجەی وەبەرهێنان و پڕۆژەی وەزارەتەکان، ئەو وەزارەتانەشی لەسەر داهاتی خۆیان خەرجیان هەیە، بڕیاردراوە بە راگرتنی خەرجییەكانیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.